ﻫـەﻧـﺎﺭەﮐــﺎن

 ﻫـەﻧـﺎﺭەﮐــﺎنی ﺋـەﻣـڕﯙ
ﻟـەﺩڵــــﯽ ﻣﻦ ﺋــەﭼــﻦ
ﺋــەﯼ ﺩﯙﺳــــﺖ
ﺋــــەﻫــــــﺎ
ﭼـــﯚﻥ ﺷـەﻗـﯿـﺎﻥ ﺑـﺮﺩﻭﻭە !

شێعرەکانم

شێعرەکانم
ئایەتی دڵشکاوی
پێغەمبەرێکی بەزیون،
کە
تۆۆۆۆۆۆ
هەرگیز
ئیمانت پێنەهێنان!!…
له لایه ن ویان

فرمێسکەکانت

ئەگەر فرمێسکەکانت شەرابی شێتیی من بن
ئەوەندە ئەتگریێنم
هەتا وشەکان جۆگە ئەبەستن
بۆ شێعرێکی تر

جیابوونەوە

جیابوونەوە

سواری کەشتیەک بوو
رۆیشت!
منیش
گێژو وێژ بووم،
ئەوەندەش ئازانیم، لە داخا
خۆم بخەمە ناو دەریاکەوە.

دونیا جوانە.

غروری پیاوەتیشم رێگای هیچم نادات.
بەس
وەڵا هەرئەگریم!.

درەنگ باریت باران!

درەنگ باریت باران!
زۆر درەنگ!

من
ماوەیہ کہ

کہ
لہ چاوەڕوانے کہ سێک
وشک
بووم...!!

وێنەی ‏ئێواره کانی نیشتمان‏

مەرۆ پاییز

مەرۆ پاییز

هێشتا ئەو نەگەڕاوەتەوە
بۆ کوێ ئەڕۆیت پاییز!
تۆ شاهیدی بەڵێنی هاتنەوەی ئەو بوویت
بۆ کوێ ئەرۆی

هێشتا من دەست نوێژ بە ئاوی چاوەڕوانی ئەو دەگرم و
خودای هاتنەوەی ئەو دەپەرستم
هێشتا من لەسەر ڕۆژە هەڵوەریوەکانم بەبێئەو
کرنۆشی پێشوازی بۆ کاتی دەرکەوتنی دەبەم
هێشتا لە پشوودایە
خۆر هەڵاتنی بەیانیانی من
لە خەوێکی قوڵدایە
مانگ لەشەوە پر پر مەنفاکانمدا
بەبێ ئەو
مەڕۆ پاییز مەڕۆ تۆ
خۆت شاهیدی بەڵێنیدا
هەموو خەندە هەڵوەریوەکانم
بەدەستی هاتنەوەی خربکاتەوە
بەلێنیدا بەرلەوەی تۆ بڕۆی دەستم بگرێت و
کراسی نوور بکاتە بەرم
مانگی خەوتووم بێدار بکاتەوە و خۆر لەسەر سەرم
دابگیرسێنێت
تۆ شاهیدی بەڵینیدا پێش ڕۆیشتنی تۆ
بە جەنگەڵی خەمەکانمدا
داببارێت
هەتا ئەبەد ئاگری دووری دابمرکێنێ و
نەرم نەرم لەگەڵ هەموو پەریشانیەکانم لەئامێزم بگرێت و
گەرم گەرم بمسوتێنێت دۆزەخی تەنیایم
توند بمنوسێنت بەسینەی خۆیەوە
هەتا بەهەشتی یەقین،
مەرۆ پاییز هێشتا نەگەراوەتەوە ئەو هێشتا چاوەڕوانمە
من!
دەترسم تۆ بڕۆیت و تا ئەبەد من بەدیار ڕێڕەوی شکاوی شەمەندنەفەری هاتنەوەی ئومێدم دابنیشم و
ئەو هەر نەیەت
دەترسم پیر پیر بن ئارەزووەکانم
تا چەند یەڵدایه‌کیتر چاوەڕوانبم و
ئەو هەر نەیەت.

لەیلا و مه جنوون

که مرد لەیلا خەبەریان دا به مەجنوون
ئیتر دنیا له بەر چاوی نەما ڕوون

یەخەی لەت کرد به ڕۆڕۆ و داد و هاوار
بە شیوەن ڕۆیی بۆ لای مەقبەرەی یار

له گۆڕستان مناڵێکی بەدی کرد
بە چاوی سوورەوه پرسی بەوی کرد

گوتی لەیلا له ناو کام گۆڕه مەدفوون
وتی هێشتا له عیشقا کاڵی مەجنوون !

لەسەر هەر گۆڕێ تۆزێ گڵ جیا که
بە یادی عیشقەوه بۆنی پیا که

له هەر خاکێ که بۆنی مەیلی لێ هات
وەسەر که خاک و خۆڵ ئەو جێیه جێگات

ساڵەهایە

ساڵەهایە
خەیاڵم بووە بە "هاجەرە خاتوون" و
تراویلکەی بەژنی جوانت
هەر "سەفا" و "مەروە"م پێ ئەکا
بەڵام ئازیز..!!

کەی "زەمزەمی" ویساڵی تۆ

هەڵئەقوڵێ بە دەستی خوا..!؟

جه میل موحه ممه دی . سه قز


زیندووم

زیندووم لەو کاتەوە بەعەشقی تۆوە شەهیدم

دەژیم لەو رۆژەوە من لە باوەشی تۆدا مردم

گۆزه


گۆزه

ئه‌م رووباره بۆ مه‌ست بووه ؟



پێچ ئه‌خوات و

له‌تر ئه‌دا و

هاژه هاژ گۆرانی ئه‌چڕێ !



***

ئه‌هها !

ئه‌زانم بێ‌گومان

له‌و ژووره‌وه

له‌یلا گۆزه‌که‌ی پڕ ئه‌کا !!