که مرد لەیلا خەبەریان دا به مەجنوون
ئیتر دنیا له بەر چاوی نەما ڕوون
یەخەی لەت کرد به ڕۆڕۆ و داد و هاوار
بە شیوەن ڕۆیی بۆ لای مەقبەرەی یار
له گۆڕستان مناڵێکی بەدی کرد
بە چاوی سوورەوه پرسی بەوی کرد
گوتی لەیلا له ناو کام گۆڕه مەدفوون
وتی هێشتا له عیشقا کاڵی مەجنوون !
لەسەر هەر گۆڕێ تۆزێ گڵ جیا که
بە یادی عیشقەوه بۆنی پیا که
له هەر خاکێ که بۆنی مەیلی لێ هات
وەسەر که خاک و خۆڵ ئەو جێیه جێگات