خۆشەویستیی تۆ

لەشـــــــیلەی خۆشەویستیی تۆ ،
هـــــێندەم شانە شیعر هەڵبەست
ئێســتا خـــــاوەن دیـوانـــێکم .....

وەکو هەنگوین شیرین و خەست !!.

هیجری تۆ

گه‌رد و بادی هیجری تۆ وا عاله‌می لێ کردمه‌ تۆز

نه‌ک دو چاوم به‌ڵکه‌ حه‌تتا دڵ غوباری گرتووه‌

حــــەز ئەکەم

حــــەز ئەکەم
سەر بخەمه سەر سینەت و
گوێ بۆ لێدانی دڵت شلکەم
تا لەگەڵ ڕیتمى لێدانیدا
ئاوازێک بۆ ژیانت ڕێک بخەم

کاروان حه سه ن

ئەڵێن خودا

ئەڵێن خودا
هەر شتـێـک کە لێت وەر ئەگرێـتەوە
بە شتێکی باشتر بۆت قەرەبوو ئەکاتەوە
دەی سا خوایە
گەنجی
جوانی
تەمەن

پێکەنین
ئەوەی کە هەمەو نیمە
لێمی وەر بگرەوە
تەنها بە هاتنێکی ئەو

بۆم قەرەبوو بکەرەوە ..!!

وون بوون

وون بوون
هێنده تامەزرۆى باوەشێکتم
ترپەى دڵەکان
لەیەک جیانەکرێتەوه
لێوانم وا به لێوانتا بلکێ
تاتنۆکەی هەنگوینی لێ ئەتکێ
ڕۆحم واتێکەڵ به ڕۆحت بێ
تەنانەت خواش
له ڕۆح کێشانا
سەری لێ تێک بچێ

کاروان حه سه ن

بمبەخشە

بمبەخشە
گەر بۆ خەیاڵم
بێ پرس کردن بە خۆت
ئەتبەم.
لە خەیاڵما
بەیەکەوە پێئەکەنین
ڕائەکەین
ئەها یاری باسکە ئەکەین
من ئەتگرمە باوەشم
تا تۆ خاڵێک تۆمار بکەیت،.
هیلاک ئەبین
لەباوەشی یەکا
هیلاکیمان ووەدەر ئەنێین
هەرچەند بۆ من
تێر بوون لە تۆ ئەستەمە
بەڵام
لە چاوەکانت خۆم وون ئەکەم.
تۆش لەوێدا
ڕۆیشتنت وەبیر نیە
بشڕۆیت

من لەگەڵ خۆت ئەبەیت .،!

سنه

سنه بێت و
ئیواره ی هه ینی بێت و
نمه ی باران بێ و
سه مای گه لای زه ردی پاییز
پر ڕێگایێ هه نگاو
من بم و
خوانه کا
زمانم لاڵ
تۆ نه بی ...

قیامه ته

قژی نەرمت


قژی نەرمت ، وەکو تاڵی خۆرەتاو
لەسەر قۆڵۆ شانی سپی ، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین ، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج ، لەناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کاڵ ، نەخشێکی جوان ، لەسەر ڕوو
بەژن و باڵات ، وردیلە و ڕێک و هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە ، هی ئەو لێوە
فریشتەی هەست ، هی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکات ، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
درەختەکەی ، سەر کانێکەی باخی چەم
پێ ئەکەنێ ، گەڵی ئەڵێن : پڕ بەدەم
لە بیرمانە ، مناڵ بوون لەو باخا
زەردەی دەمتان ، ئەدا بەپشتی داخا
تۆ بڕوانە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردوکمانی لێ دیارە
تۆم خۆش ئەوێ بەڵام نابم بە یەخسیر
لە تاوی قژ ، بۆ دڵم بکەی زنجیر
نە شوانم بە ، نەشوانیت بم بە شـمشاڵ
بۆ دڵێکی وشک بکەین ، پەڕوباڵ
نە کوڕنوشت بۆ ئەبەم ، نە تۆش بۆ من
با لەباخی شادیا ، دەست لە گەردن
دوو دڵداربین ، بەڕاستی دوو فریشتە
ئەو ژیانە بەو جۆرە بێت بە‌هەشتە
لە گوڵی یاد ، لە یادی جوانی ڕەنگین
پێشکەشت بێت چەپکێک گوڵاڵەی شیریا

ئەگەر

ئەگەر نەیەیت
بەخـــــوا ئەڵــێم .. !

" مــحەمەد فایەق "