-
ئه گه ر
چهارشنبه 28 بهمن 1394 09:53
ئه گه ر هاتی!! بۆ نێو دونیای شێعره کانم به هێمنی هه نگاو بنێ له ژێر دێری هه رشێعرێکا شوشه ی دڵی شکاومه با خوا نه کا !!! له تێ شوشه قاچه کانت بریندارکا
-
باران
چهارشنبه 28 بهمن 1394 09:49
باران باریوە لە هەر کات و شوێنێکدا ماچم کردبیت! "قوبادی جەلیزادە" ]
-
خوایە
دوشنبه 30 آذر 1394 22:34
خوایە ئەبێ ئێستا کێ ماچی بکا؟ ﺧﻮﺍیە ئەبێ ئێستا کێ بۆنی بکا؟ ﺧــﻮﺍﯾە ئەبێ ئێستا کێ بگوێنی ئەو کاڵە مەمکانە هی من بوون دوێنێ! خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیگەوزێنێ پەنجە بە ناو قژیا ئەگێرێنێ لێوی لە لێوی گەرمی ئەخشێنێ دوگمەی سوخمەی یەک یەک ئەترازێنێ خۆزگەم بەو کەسەی که ئەیڕووژێنێ ﺩەﺳﺖ بەو ڕانە نەرمانە دێنێ ڕﺍﺯﯼ ﺩﻝ بە گوێدا...
-
مــاچ
دوشنبه 30 آذر 1394 22:34
, کەهەنــاسەکانت هەڵـدەمـژم ! سـیـیـەکــانـم پـڕ دەبـن لـە مــاچ!
-
شتێک بکە....گ
دوشنبه 30 آذر 1394 22:31
شتێک بکە.... بۆ ئەوەی بزانم منت بیرنەچۆتەوە! مانگ توڕە بکه، پێی بڵێ ژنێک عاشقم بووە لەتۆ شیرینتر! شەقامەکان لەخەو بکە، پێیان بڵی ئێوە بەکەڵکی پیاسه نایەن ئیتر! یان دڵی شەو بشکێنە و پێی بڵێ، ٘ ژنێک ئەناسم چاوی لە تۆ ڕەشترە! شتێک بکە با بچووکیش بێت من ڕازیم.
-
مەرگ و مەلا ...
دوشنبه 30 آذر 1394 22:31
مەرگ و مەلا ... ئەم جمعەیە،،،روو بە مزگەوت پەنجەرەی ژوورەکەم کرابوویەوە مەلایەک پڕ بە گەرووی بڵنگۆکە دەینەڕاند: (هۆشیاربن... لە کوێ بمرن...هەر لەوێش زیندوو دەکرێنەوە) دەسا یارۆم وەرە با لە نێو باوەشتا بمرم، بەڵکو ئەمە خوایە، مەلا راست کات و هەر لەوێش، بمژێنەوە
-
ماچەکانم
دوشنبه 30 آذر 1394 22:29
ماچەکانم بەسەر لێوەکانتەوە وەحشیانەترین تۆڵەی منن لەتەنیایی سەرزەنشتم مەکە هەندێ جار تۆڵە زۆرخۆشترە لە لێبوردن..!
-
شەراب
دوشنبه 30 آذر 1394 22:28
من وەک شەراب چەندین ساڵ خۆم هەڵگرت بۆ کەسێک .... کەچی ئەو ئەهلی مەی خانە نەبوو!!!
-
خودایە
دوشنبه 30 آذر 1394 22:26
خودایە حەوت ملیار مرۆڤ بۆتۆ ئەم تاقە کەسە بۆ من...
-
ئەمجارە بتبینمەوە
دوشنبه 30 آذر 1394 22:25
ئەمجارە بتبینمەوە وەها لە باوەشت ئەگرم باوەش شێت بێ مەگەر تەنیا پێکەنینە ناسکەکەت ئەوەندەی من حەزی لێتبێ
-
چاوی کیژی ئهوروپایی
دوشنبه 30 آذر 1394 21:43
چاوی کیژی ئهوروپایی گهر شینیش بێ - خۆشم دهوێ. گهر سهوزیش بێ - خۆشم دهوێ. وا تێدهگهم: شینترین چاو، سهوزترین چاو لهم دنیایه، تۆزێک ڕهشیی چاوی کچی نیشتمانی منی تیایه! حه زره تی په شیو
-
, لێوەکانت
دوشنبه 30 آذر 1394 21:43
, لێوەکانت تامی خۆشەویستی ئەدەن لێو تەڕ کەو فوو لە شێعرەکانم کە
-
ئێوارە
دوشنبه 30 آذر 1394 21:39
دەمەو ئێوارە کەباران دەباری دڵۆپێک لێوی تەڕ کردم ڕاچەنیم کەهاتمە سەرخۆ بینیم هەوری قژت ئاڵۆزەو گریان بەرەو هەناسەم ڕێچکەی گرتووە
-
سکاڵا
دوشنبه 30 آذر 1394 21:39
لای ئاسمان سکاڵا ت لێ دەکەم، چۆن توانیوتە ئاخر چۆن؟ جوانی هەموو ئافرەتی سەر زەمین لە خۆتدا ئاوا کۆبکەیتەوە ! "نزار قەبانی"
-
گووپە کانم
پنجشنبه 12 آذر 1394 10:04
گووپە کانم خووساۆن نازانم من دگڕیم ێان باڕان دباڕێ دڵم پرە زێاتڕ ڵە دڵی ئاسمانی پاییز بباڕە باڕان با تە نێا نە بم
-
ﻫەﻧﺎﺳە
پنجشنبه 12 آذر 1394 09:56
ﺑڕﻭﺍ ﺑﮑەﯼ ﯾﺎﻥ ﺑڕﻭﺍ ﻧەﮐەﯼ ﻫەﻧﺎﺳە ﻡ ﺗﻮﻧﺪ ﺩەﺑێﺖ ﻟەﻭ ﻫەﻭﺍﯾەﺩﺍ ﮐە ﻫەﻧﺎﺳەﮐﺎﻧﯽ ﺗﯚﯼ ﺗﯿﺪﺍ ﻧﯿﯿە ." ﺳﻮﻫﺮﺍﺏ
-
دڵخۆش
پنجشنبه 12 آذر 1394 09:54
دڵخۆش ئەبم بەگەرمای تۆ بسوتێم دڵخۆش ئەبم بە خەیاڵی تۆوە بگریم... (فروغ فروخزاد) ]
-
کچێک
شنبه 30 آبان 1394 10:05
کچێک ههیه ئهگهر جلهکانی بشوات و به تهنافی ماڵهکهیدا ههڵیان بواسێت لهو سهری دوونیایش بێت ههر دڵۆپه ئاوهکانی ئهکهونه ناو دڵی منهوه
-
هەنار
شنبه 30 آبان 1394 10:03
هەنار وەرزى نییە هەر کات تۆ پێبکەنى دەپشکوێت .!
-
"ماچەکانت"
شنبه 30 آبان 1394 10:01
"ماچەکانت" هەنار دەقڵیشێنێت "هەناسەکانت" سێوی کاڵ دەگەیەنێت. "باوەشت" هەورەکان دەبارێنێت، تۆ پایزی ترینی!
-
ﻫـەﻧـﺎﺭەﮐــﺎن
شنبه 30 آبان 1394 10:01
ﻫـەﻧـﺎﺭەﮐــﺎن ی ﺋـەﻣـڕﯙ ﻟـەﺩڵــــﯽ ﻣﻦ ﺋــەﭼــﻦ ﺋــەﯼ ﺩﯙﺳــــﺖ ﺋــــەﻫــــــﺎ ﭼـــﯚﻥ ﺷـەﻗـﯿـﺎﻥ ﺑـﺮﺩﻭﻭە !
-
شێعرەکانم
یکشنبه 17 آبان 1394 15:51
شێعرەکانم ئایەتی دڵشکاوی پێغەمبەرێکی بەزیون، کە تۆۆۆۆۆۆ هەرگیز ئیمانت پێنەهێنان!!… له لایه ن ویان
-
فرمێسکەکانت
شنبه 16 آبان 1394 13:17
ئەگەر فرمێسکەکانت شەرابی شێتیی من بن ئەوەندە ئەتگریێنم هەتا وشەکان جۆگە ئەبەستن بۆ شێعرێکی تر
-
جیابوونەوە
شنبه 9 آبان 1394 16:36
جیابوونەوە سواری کەشتیەک بوو رۆیشت ! منیش گێژو وێژ بووم، ئەوەندەش ئازانیم، لە داخا خۆم بخەمە ناو دەریاکەوە. دونیا جوانە . غروری پیاوەتیشم رێگای هیچم نادات. بەس وەڵا هەرئەگریم!.
-
درەنگ باریت باران!
شنبه 9 آبان 1394 16:33
درەنگ باریت باران! زۆر درەنگ! من ماوەیہ کہ کہ لہ چاوەڕوانے کہ سێک وشک بووم...!!
-
مەرۆ پاییز
شنبه 9 آبان 1394 16:30
مەرۆ پاییز هێشتا ئەو نەگەڕاوەتەوە بۆ کوێ ئەڕۆیت پاییز! تۆ شاهیدی بەڵێنی هاتنەوەی ئەو بوویت بۆ کوێ ئەرۆی هێشتا من دەست نوێژ بە ئاوی چاوەڕوانی ئەو دەگرم و خودای هاتنەوەی ئەو دەپەرستم هێشتا من لەسەر ڕۆژە هەڵوەریوەکانم بەبێئەو کرنۆشی پێشوازی بۆ کاتی دەرکەوتنی دەبەم هێشتا لە پشوودایە خۆر هەڵاتنی بەیانیانی من لە خەوێکی...
-
لەیلا و مه جنوون
دوشنبه 4 آبان 1394 21:57
که مرد لەیلا خەبەریان دا به مەجنوون ئیتر دنیا له بەر چاوی نەما ڕوون یەخەی لەت کرد به ڕۆڕۆ و داد و هاوار بە شیوەن ڕۆیی بۆ لای مەقبەرەی یار له گۆڕستان مناڵێکی بەدی کرد بە چاوی سوورەوه پرسی بەوی کرد گوتی لەیلا له ناو کام گۆڕه مەدفوون وتی هێشتا له عیشقا کاڵی مەجنوون ! لەسەر هەر گۆڕێ تۆزێ گڵ جیا که بە یادی عیشقەوه بۆنی پیا...
-
ساڵەهایە
دوشنبه 4 آبان 1394 21:52
ساڵەهایە خەیاڵم بووە بە "هاجەرە خاتوون" و تراویلکەی بەژنی جوانت هەر "سەفا" و "مەروە"م پێ ئەکا بەڵام ئازیز..!! کەی "زەمزەمی" ویساڵی تۆ هەڵئەقوڵێ بە دەستی خوا..!؟ جه میل موحه ممه دی . سه قز
-
زیندووم
دوشنبه 4 آبان 1394 21:49
زیندووم لەو کاتەوە بەعەشقی تۆوە شەهیدم دەژیم لەو رۆژەوە من لە باوەشی تۆدا مردم
-
گۆزه
دوشنبه 4 آبان 1394 21:47
گۆزه ئهم رووباره بۆ مهست بووه ؟ پێچ ئهخوات و لهتر ئهدا و هاژه هاژ گۆرانی ئهچڕێ ! *** ئههها ! ئهزانم بێگومان لهو ژوورهوه لهیلا گۆزهکهی پڕ ئهکا !!