پرتەقاڵ و سێو

پرتەقاڵێک، له دار پرتەقاڵێکەوه چاوچاوانەی دەکرد له گەڵ سێوێکی دار سێوێکی تەنیشت خۆی!
پرتەقاڵ و سێو به حەواوه، ئاشقی یەکتر، زۆر یەکتریان خۆش دەویست....رۆژێک، هەفتەیەک، سێ هەفته بەسەر شەیدابوونی هەردووکیان تیپەڕی...
پرتەقاڵەکه، له دار پرتەقاڵەکەوه خۆی بەردایه خووارەوه،
سێوەکه، له دارسێوەکەوه خۆی بەردایه خووارەوه،
هەردووکیان به سەر زەوی گلۆر بوونەوه، کەوتنه تەنیشت یەکتر...
پرتەقاڵ و سێوەکه بەرامبەر یەکتر، تەماشای یەکتریان دەکرد،
ڕوندک له چاو
بیریان دەکردەوه، حەیف!!!
له سەر زەوی تیگەیشتن که:
"ژیان تراژیدیایه و عەشق ناکام...! "
چونکه دیتیان کەسیان دەستیان نیه ئەوی تر بگریته باوەش...!

"د.فەرهاد پیرباڵ"

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.