هه مووشتێک جوانه له تۆ
ناز کردن٬ تاسه٬ گفتوگۆ٬ به‌ڵێندان .سه‌ردان٬ هاتوچۆ
چه‌نده جوانه شه‌پۆلی پێکه‌نینی ناز
که ختووکه‌ی گیانم ده‌دا
به سه‌د ئاواز
له لا‌یه لا‌یه بۆ خه‌وتنم
هه‌موو شتێک جوانه له تۆ
سۆزی گه‌رم
بزه‌ی نه‌رم
دڵته‌ریت و چێژی ناسک
جار جار ترپه‌ی تێکه‌ڵ شه‌رم
چه‌نده جوانه
قژی تنکی سه‌ر ناوچاوان
که وه‌کوو ته‌م سه‌ما ده‌کات
له سه‌ر به‌فرو گوڵ و ئه‌رخه‌وان
هموو شتێک جوانه له تۆ
ورده نیگا
چاو و برۆ
گێرانه‌وه‌ی بیره وه‌ریت
باسی خۆشی‌و ده‌رده سه‌ریت
باسی ده‌سته خوشکانی خۆت
باسی شیعری بێ ناو بۆت
باسی دوا رۆژ
باسی ناوماڵ
باسی ناوی یه‌که‌م مناڵ
❊په‌شێو❊
![](http://s6.picofile.com/file/8253637718/12189879_1669382736638220_2048779777266645801_n.jpg)