سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
....
هێشتا قاقای پێکەنینت ،
چرپە و سکاڵای شیرینت ،
لەبەر گوێم دەزرینگێنەوە ،
هەروا دێن و نابڕێنەوە .
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
......
هێشتا بزەی سەر لێوەکەت ،
هێشتا دڵکێشیی شێوەکەت ،
هێشتا کوڵمی خوێنتێزراوت ،
ئاخافتنی گۆشەی چاوت ،
وەک تارمایی لەبەر چاون ،
نەخشی سەر دڵی داماون ،
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم ؟ چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم