له ریبه ندانی سالی دوور
له شه ویکی شاریکی شیت
به قاچاخی له دایک بووم
به ر له وه ی که ماماکه م بیت
به قاچاخی بالام به رز بوو
به قاچاخی ئاشقیم کرد
به قاچاخی ئاره قم خوارد
به قاچاخی ماچم ئه کرد
له ناکاویک مالمان گیرا
ئازادانه شه ریان فروشت
ره حمییان به بیشکه ش نه کرد
ته نانه ت مردگیشیان کوشت
ته رمی برای شه هیدمیان
به قاچاخی له خاک نیا
به قاچاخی پرسه مان گرت
دایکم به قاچاخ ئه گریا
خه لک به دزی و قاچاخه وه
خه ونی له خه و رائه چله کان
به لام گوله ئازادانه
سینه ی خاکی هه ل ئه ته کان
په نجه ره کان شه ویان زراند
کولان درایه به ر زل له
گور به قاچاخ هه ل ئه کنیا
زه مین درایه به ر گول له
ئیتر هیلانه کان شیوان
کوتر فری به ره و لای شاخ
ئازادی که وته نیو زیدنان
غوربه تیش که وته ری قاچاخ
ولات به قاچاخ مایه وه
هه وا کرا به نیو ژاردا
غه ریبی که وته نیو مالان
خه میک پاشرا به نیو شاردا
ئیستاش به دوای سالانیک دوور
زه مه ن هیشتا دار قه واخه
ئازادی ها له زیندانا و
قاچاخیش هیشتا قاچاخه
ئیمه له سه ر مه رزی نه مان
بووین به کولبه ری زینگانی
روژ نیه له م سنووره دا
سه ریک نه بی به قوربانی
حه مید شه ریفی
زمانێکم بدهرێ!
له سوتانی ڕووبار،
له ڕوانی ئاگر و
له سهرخۆشیی گوڵ بدوێ ...
دڵێکم بدهرێ
له ئاسمان و له زهوی
له ههردوو دونیا
ههر له عهشق تێبگات،
ههر عهشقی تۆی بوێ ...
فهرهاد شاکهلی
ئیتر خوا خوامه راوه ستی
بـــزانم خۆشەویــــستی من بوونی هەیە لەدڵی دا ؟!
له لووتکهش بـێ، ههرله چــاڵـه!!
سەدان ساڵە،
لە وێرانە ماڵی خۆمدا،
کتکە کۆرەی گۆشەی مەتبەقی سولتانم.
سەدان ساڵە
حەوشو بەرەی خۆم واڵایەو
لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم.
له سینه و کولم و لیوم نی دو لیوت بی به پیوانه
چەند سەیر
ماچی ئازارەکانم
ئەکەیت و
منیش
هیچ ناڵێم..
چەند ژنانە
پیاوەتیم تووڕەئەکەیت و
منیش
بۆت پێ ئەکەنم...
چەند جوان
خەیاڵەکانم
بۆخۆت ئەبەیت و
منیش
لەسەیرکردنت
تێرنابم..
عەشق
بەرگەی ئەم هەموو
سەر شێتییەی من و
دڵرەقییەی تۆ
ناگرێت
خۆی ئەکوژێت...