سەدان ساڵە،
لە وێرانە ماڵی خۆمدا،
کتکە کۆرەی گۆشەی مەتبەقی سولتانم.
سەدان ساڵە
حەوشو بەرەی خۆم واڵایەو
لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم.
سەدان ساڵە
رۆژێک دەبم
بە مەیتەری والی بەغدا
رۆژێک لە تاران کوتالم
رۆژێک لیفکەم
پشتی ژنی سولتان دەشۆم ،
رۆژێک گەسکم شام دەمالم!
سەدان ساڵە
وەکو چەنگێک دانە وێلە،
ئاشی مێژوو فرێی داوم.
هەرچوار دەورەم شارۆچکەیە و
مێروولە دەمیان تێ ناوم.
سەدان ساڵە
کاسە سەرم منارەیە
کێ بێ ، دەنگی تیا هەڵدەبڕێ.
سەدان ساڵە
نیشتمانم نێرگلەیە،
کێ بێ،بە دەمیەوەیدەگرێ.
سەدان ساڵە
لە بەر دەرگەی تەکیەی جیهان
جوتێک سۆلەی پینە پینەم،
کێ لەپێم کا بۆ ئەو دەشێم،
سەدان ساڵە
دوا تلیشێک فڕێ دەدرێم.
سەدان ساڵە
دوای پینەیەک لە پێ دەکرێم.
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچی خۆم راپەریوم.
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەلساوم
کەتەنگیان پێ هەڵچنیوم.
نانیشمەوە...نانوومەوە...
بێئارامم..
ئارامی من چرایەک بوو
رەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.
بێ بەزەییم....
بەزەیی من زەریایەک بوو
بینیان پێوەناو هەلیانمشت.
نانیشمەوە...نانوومەوە...
کەمن دان بم، کوا دەرفەت ؟
یامن، یا مێروو.
کەمن خوێن بم، کوا دەرفەت ؟
سەدان ساڵە،
لە وێرانە ماڵی خۆمدا،
کتکە کۆرەی گۆشەی مەتبەقی سولتانم.
سەدان ساڵە
حەوشو بەرەی خۆم واڵایەو
لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم.
سەدان ساڵە
رۆژێک دەبم
بە مەیتەری والی بەغدا
رۆژێک لە تاران کوتالم
رۆژێک لیفکەم
پشتی ژنی سولتان دەشۆم ،
رۆژێک گەسکم شام دەمالم!
سەدان ساڵە
وەکو چەنگێک دانە وێلە،
ئاشی مێژوو فرێی داوم.
هەرچوار دەورەم شارۆچکەیە و
مێروولە دەمیان تێ ناوم.
سەدان ساڵە
کاسە سەرم منارەیە
کێ بێ ، دەنگی تیا هەڵدەبڕێ.
سەدان ساڵە
نیشتمانم نێرگلەیە،
کێ بێ،بە دەمیەوەیدەگرێ.
سەدان ساڵە
لە بەر دەرگەی تەکیەی جیهان
جوتێک سۆلەی پینە پینەم،
کێ لەپێم کا بۆ ئەو دەشێم،
سەدان ساڵە
دوا تلیشێک فڕێ دەدرێم.
سەدان ساڵە
دوای پینەیەک لە پێ دەکرێم.
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچی خۆم راپەریوم.
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەلساوم
کەتەنگیان پێ هەڵچنیوم.
نانیشمەوە...نانوومەوە...
بێئارامم..
ئارامی من چرایەک بوو
رەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.
بێ بەزەییم....
بەزەیی من زەریایەک بوو
بینیان پێوەناو هەلیانمشت.
نانیشمەوە...نانوومەوە...
کەمن دان بم، کوا دەرفەت ؟
یامن، یا مێروو.
کەمن خوێن بم، کوا دەرفەت ؟
یامن، یا زێروو.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
دان و مێروو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
خوێن و زێروو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماسیو چەنگاڵ،
مشک و جەواڵ،
دەست و چزوو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
پەت و گەردەن،
گوێزان و موو برای یەکن .
وەرن خەڵکە!
لە نێچیرو زام بپرسن،
بڵێن، توخوا،
خەنجەر هەیە زام تیمارکا؟
راچی هەیە نێچیر نەخوا؟
دەخڵکە، لە کا بپرسن،
قەت ئاگری ساردی دیوە؟
لە هێلانەی مەڵ بپرسن،
بە نیازی ماچ ،
قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟!
دە لەدار بەڕوو بپرسن،
تەوری دیوە دار بڕ نەبێ؟
دە لە کەرێکیش بپرسن،
گورگی دیوە کەر دڕ نەبێ؟!
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماری شیرین ژاریش هەیە.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
تەوری برای داریش هەیە.
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچی خۆم راپەریوم.
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەلساوم
کەتەنگیان پێ هەڵچنیوم.
نانیشمەوە...نانوومەوە...
بێئارامم..
ئارامی من چرایەک بوو
رەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.
بێ بەزەییم....
بەزەیی من زەریایەک بوو
بینیان پێوەناو هەلیانمشت.
عەبدوڵڵا پەشێو