ئه‌گه‌ر له پـــاریـــــــس ئه‌ژیام


ئه‌گه‌ر له پــــاریـــــس ئه‌ژیام، له هه‌ر کۆڵانێک نه‌مامێکم ده‌سووتاند..
له هه‌ر شه‌قامێک، جامی ماشێنێکم ده‌شکاند!
به بۆیه‌ی هه‌مڵشنی سوور، جام خانه‌ی هه‌موو مارکێته‌کانم ئه‌نووسی و فڵچه‌که‌ی سێلفادۆردالیم ئه‌هێنا و خانوو به خانووی ئه‌و شاره‌م له سوور هه‌ڵ ئه‌کێشاو دار و به‌ردی شانزه‌لیه‌م وه‌ک به‌ردێکی خوێناوی سه‌ر لوتکه‌ی قه‌ندیل دوای شه‌هید بوونی هه‌ر گه‌ریلایێک ده‌نه‌خشــــاند.
له به‌ر ده‌ر گای هه‌ر ماڵێکی دا، ئاڵایه‌کی کوردستانم ده‌چه‌قاند!

ئه‌گه‌ر له پـــاریــــس ئه‌ژیام، به بۆیه‌ی ڕه‌ش له سه‌ر وێزگه‌ی هه‌ر پاسێکم ئه‌نووسی ئێوه بوون سایکزبیکۆتان واژوو/ئیمزا کردو له لۆزان دا مێژووی کوردتان به‌مڕۆ گه‌یاند..

ئه‌گه‌ر له پـــاریـــــس ئه‌ژیام، هه‌ر چی ژنی قژ زه‌رد و چاو
کاڵی تیایه جلم له‌به‌ر دائـــــه‌که‌ندو ئاڵایێکی کوردستانم لێ ده‌ئاڵاند!

ئه‌گه‌ر له پـــاریــــس ئه‌ژیام، هه‌ر چی گڵۆپی دارتێله‌کانی شار هه‌بوو به به‌ردی قۆچه‌قانێ ئه‌مشکاندو له جێگه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان دا، تاکی پێڵاوی گه‌ریــــــلایێکی شـــــه‌هیدم هه‌ڵ ئه‌واسی و له بۆ بانگه‌شه ی مافی مرۆڤ ئه‌م کرد به هێمای/سومبولی داهێنان..

ئه‌گه‌ر له پـــاریـــــــس ئه‌ژیام، که‌والیسی سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆکانم، گشت تێک ئه‌داو پۆسته‌ری هه‌موو پێشه‌نگا هوونه‌رییه‌کانم ئه‌دڕاند!

ئه‌گه‌ر له پــاریــــــس ئه‌ژیام، له دووره‌وه هه‌موو ئاماده‌بوانی کۆنسێرته‌کانم ئه‌دایه به‌ر به‌ردو پێم ئه‌وتن؛ ئه‌وه کۆتایی مۆزارت و باخ و شۆپه‌تانم ڕاگه‌یاند..

ئه‌گه‌ر له پـــاریـــــــــس ئه‌ژیام، زه‌نگی به‌ر ده‌رگای هه‌موو ماڵێکم لێ ئه‌داو ده‌موت ئه‌بێ هه‌مووتان خوله‌کێک بێ ده‌نگ بن!
ئه‌مڕۆ قــــــــــــاسملۆ له به‌رزترین که‌نیسه‌ی شاره‌وه زه‌نگی پرسه لێ ئه‌دات و له بۆ تیرۆری سیاسی سێ ژنه چالاکی کورد مێژووتان ئه‌خاته به‌ر ده‌م پرسیاره‌وه و شارتان دێنێته خرۆشان..

ئه‌گه‌ر له پـــاریـــــــــــس ئه‌ژیام، شاکلۆفیسی یه‌که‌مم له گۆر ده‌ر ئه‌هێنایه‌وه و ئه‌موت؛ ئه‌بێ بۆ شکۆی شه‌ره‌فی شانشینی فه‌ره‌نگ له‌گه‌ڵ شازاده لویز دا له پێشه‌وه بڕۆن و تابووته‌که‌ی جـــــــــــانســــــز هه‌ڵگرن به شانئه‌گه‌ر له پــــاریـــــــس ئه‌ژیام، ئه‌له‌پم له شوێنی خۆی لا ئه‌بردو ئه‌مگوێزایه‌وه بۆ ژووره‌که‌ی ئــــــــاپـــۆ له دوورگه‌ی ئێمرالی و ده‌مکرد به قه‌ڵایێک بۆ باکووری کوردستان..
ئیــــــڤێڵم به یه‌ک شه‌ق ئه‌خست به ده‌ماو ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵم ده‌برده سه‌ر ئه‌لمۆن بلاند..

ئه‌گه‌ر له پــاریــــــــس ئه‌ژیام، هه‌ر ئه‌مڕۆ پرۆگرامی شاشه‌ی تی ڤیه کانم هاک ئه‌کردو په‌یامێکم بۆ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته له سه‌ر دا ئه‌نا؛ وه‌رن هه‌موومان سبه‌ی له سه‌ر گۆڕی شار‌لمان، ده‌س بکه‌ین به خۆپێشاندان!

ئه‌گه‌ر له پــــــاریــــــــــس ئه‌ژیام، به یه‌ک ڕۆژ تۆبۆگرافی گاله‌م هه‌ڵ ئه‌وه‌شانده‌وه و به یه‌ک هه‌فته دیمۆگرافیای شانشینی فه‌ره‌نگیه‌کانم ئه‌شێواند...
ئه‌گه‌ر له پــــاریــــــــس ئه‌ژیام، ۴۰ ڕۆژ پرسه‌م ئه‌برده ماڵی ئۆلاند و پێشم ئه‌وت؛ ئه‌رێ بۆچی ئه‌م شاره‌ی تۆ که چادرێکی ئارامی تێ دا نه‌بوو بۆ ئـــــــــــۆجـــــــا‌لان، ئێـــــسته پڕه له فیشه‌ک و ترۆریست و سلۆگان بۆ تیرۆری نه‌ته‌وه‌یێکی بێشوناسی بێ ناونیشان

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.