پێ بزانێ ، یا نەزانێ ، من بە دڵ یادی دەکەم

بیبیێ ، یا نەیبیێ ، من داد و بێدادێ دەکەم
گوێ بداتێ ، یا نەداتێ ، ئاه و فەریادێ دەکەم

حەقی ئیخڵاصە بەجێهێنانی ئادابی خوڵوص
پێ بزانێ ، یا نەزانێ ، من بە دڵ یادی دەکەم

بێستونی عیشقی شیرینێک ئەوا هاتۆتە پێش
گەر لە حەق بێم و نەیەم ، تەقلیدی فەرهادێ دەکەم

مـــــــه‌حــــــوی

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.