دڵ بهمن نـاکا له‌به‌ر ئـاوری ده‌روونم دێته
تۆ که ســـوتانت نه‌دیوه مــهنعی گــــریانم مه‌که
مه‌مده به‌ر تابووری موژگانت هه‌تاکوو غه‌مزه بێ
ها به جارێک بمکوژه،یه‌خسیری تورکانم مهکـــه
سهدکهڕهت کوژراوی یار بم،لێم مه‌پرسه ئه‌ی ته‌بیب!
ده‌ردی یـــارم خۆشتره،بێهـــووده ده‌رمانم مه‌کـه
په‌نجه‌که‌ی پاکی له‌سه‌ر خوێنی وه‌فایی بۆته گوڵ
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ ئالووده دامانم مهکـــــه